Azat Muhammet
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
هەولێر – AA
گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەفین دزەیی لە لێدوانێکى بۆ ماڵپەڕى فەرمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد كه به رێگه‌ی هێرشكردن به ئۆتۆمبیلێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام دراوه.
گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەفین دزەیی ئاماژەى بەوەداوە کە تیرۆر و تیرۆریستان هه‌ر كاتێك بچووكترین ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسابێت، له رشتنی خوێنی هاووڵاتییانی سڤیل و بێ گوناھ ده‌ستیان نه‌پاراستووه و به هۆی ئه‌و هێرشه دڕندانهشهوه هه‌رده‌م رووی ره‌شی خۆیان پیشانی جیهانی ئازاد داوه.
گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان به ناوی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سوكاری قوربانیان کرد و هیوای چاكبوونه‌وەی بۆ برینداران خواست.