Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
دۆحە ــ AA
سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، پاوڵو جینتیلۆنی لە كۆتایی گەشتەکەی بۆ ئاسیا لە رێگەی ئیماراتەوە گەیشتە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر.
ئاژانسی هەواڵیی (QNA) بڵاوی كردەوە كە لە میانی گەیشتنی پاوڵو جینتیلۆنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لە لایەن هەریەك لە وەزیری دارایی قەتەر، عەلی شەریف عەمادی و باڵیۆزی قەتەر لە ئیتاڵیا، عەبدولعەزیز بن ئەحمەد مالیكی جەهنی پێشوازی لێكرا.
بڕیارە لە میانی سەردانەكەی بۆ دۆحە سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، پاوڵو جینتیلۆنی لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی كۆببێتەوە و پێكەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدان بەو پەیوەندییانە لەسەر بوارەكاندا تاوتوێ بكەن.