Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا - AA
له شاری بارسێلۆنا هه‌زاران كه‌س به مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، دژ بە هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانێكیان سازدا.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به ناوی "كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی كه‌ته‌لۆنی"ه‌وه، هه‌زاران كه‌س به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسپانیا، كه‌ته‌لۆنیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دژ بە هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داكۆكییان له پێكه‌وه‌ژیان كرد.
هاوكات پارتی گه‌لی ئیسپانی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی سۆسیالیستی كرێكاران و پارتی سیودانانۆسی لیبڕاڵی كه‌ته‌لۆنی پشتگیریی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سایه‌تیی ئیسپانی له‌وانه سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، جۆزپ بۆرێل و نووسه‌ری خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ، ماریۆ ڤارگاس لۆسای به‌ڕه‌گه‌ز پیرۆیی و چه‌ندانی دیكه به‌شداربوون.
خۆپیشاندانه‌كه به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان داده‌نرێت كه به‌م دواییه له بارسێلۆنا به مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له پێكه‌وه‌ژیان ئه‌نجامدرابێت و تیایدا چه‌ندین دروشمی وه‌ك، " کارلێس پیگدێمۆنت سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا بۆ زیندان"،"من ئیسپانیم"،"بژی ئیسپانیا، بژی كه‌ته‌لۆنیا، بژی ئه‌ورووپا" به‌رزكرانه‌وه.
سەرۆکوزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و رایگەیاند "بۆ داکۆکیکردن لە دیموکراسی، دەستوور و ئازادیی، یەکێتیی ئیسپانیا دەپارێزین. ئێوە بە تەنها نین".
وەزیری تەندروستی ئیسپانیاش، مۆنتسەرات کە خۆی کەتەلۆنیە بە میدیاکانی راگەیاند "وەک کەتەلۆنیەکان ئیدی کۆتایی دەهیێنین بە هەوڵی سەربەخۆیی. چونکە دەمانەوێت بەردەوام بین کە بونیاتنانی دیموکراسی لە ئەورووپا لەگەڵ ئیسپانیا لەو ناوچانەی ئیسپانیا کە دواکەوتوون".
خۆپیشاندانەکە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند، نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کەتەلۆنیا لە گوتارەکانیاندا ئاماژەیان بەوەدا کە بە پێداگیری حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی کودەتایان بەسەر دیموکراسیدا کرد، بەڵام گەلی ئیسپانیا و کەتەلۆنیا رێگە نادەن بە دابەشبوونی یەکێتیی نیشتیمانی.
ژنە خانەنشینێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکەش بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە نیگەرانین لەو شتانەی روویاندا. ئیسپانین و تا دەمرین هەر داکۆکی لە ئیسپانیا دەکەین. هەوڵەکانی سەربەخۆیی هاتۆتە ناو ژیانی تایبەتیشمانەوە. تەنانەت کاریگەری کردۆتە سەر هاوسێیەتی و پەیوەندییە خێزانییەکانمان. بەسە ئیدی".
لە کاتێکدا سەرۆکی پارتی پۆدەمۆس، پابلۆ ئیگلەسیاس کە پارتێکی پەڕگیری چەپە دەیویست لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە لە بارسێلۆناوە بگەڕێتەوە مەدرید، پۆلێک لەو کەسانەی لە وێستگەکەدابوون بە دەنگی تیژ پێیان دەگوت "بڕۆ دەرەوە".