محەمەد خەلیفە كە لە غەزە لە كۆمپانیایەكی دابەشكردنی ئەنتەرنێت كاردەكات دەڵێ:" حەماس بزوتنەوەیەكی بەرگری و خۆڕاگریە و بەشێكە لە كۆمەڵگەی فەڵەستینی، ئەندامانی حەماس لە هەموو ماڵەكانی كەرتی رۆژئاوا و غەزە هەن، ناوزدكردنی ئەو بزوتنەوەیە بە تیرۆریست راست نیە. تاوانباركردنی مورسی بە پشتگیریكردنی حەماس، شتێكی نا لۆژیكی و نامۆیە. حەماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نیە، بە پێچەوانە خەڵكی فەڵەستین لە داگیركاری ئیسرائیل دەپارێزێت".
هەروەها كەسێكی دیكە لە غەزە بەناوی مەناف عەبدولقادر ئەبو شەعبان لەوبارەیەوە گوتی: "تاوانباركردنی حەماس وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی، لایەنگریكردنی ئیسڕائیلە. رژێمی میسر بەم تۆمەتە محەمەد مورسی دادگایی دەكا. چونكە ئەو پشتگیری لە خەڵكی فەڵەستین كرد، هەوڵیدا ئابڵوقەی سەر فەڵەستین هەڵگرێ. بە كەسایەتی ئیسلامی خۆی پشتگیری لە خەڵكی فەڵەستین كرد.""
خوێندكار عامر ئەلسافی ئاشكرایكرد ئەو تاوانەی ئاراستەی مورسی دەكرێ ناڕەوایە و گوتی: " ئاراستەنكردنی ئەو تۆمەتە بۆ مورسی وڵاتانی رۆژئاوا خۆشحاڵ دەكا كە حەماس بە رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەڵەم دەدەن، دەخوازن بەو كردارەیان بڵێن میسر بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە."