بڕیارە مانگی داھاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رامەڵڵا و قودس بکات و بە مەبەستی رێککەوتنی ئیسرائیل و فەلەستین پرۆژەیەک پێشکەشی ھەر دوو لا بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماریا ھارف رایگەیاند: مانگی داھاتوو جۆن کیری سەردانی رامەڵڵا و قودس دەکات، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھو و سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین مەحمود عەباسدا کۆ دەبێتەوەو تاوتوێی پرۆسەی دانوستانی ئاشتیی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەکات. بۆ ئەوەی ھەر دوولا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی کیری پرۆژەیەکی ئاشتەوایی ئاراستەی ھەر دوولا دەکات.
ھارف ھەروەھا گوتی: ھیوادارین ئەو سەردانە بتوانێ ھەنگاوێکی باش بێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو لا.
لەبارەی رەزامەندیی ئیسرائیل و فەڵەستین لەمڕ پڕۆژەکە ھارف گوتی: ھێشتا نازانین راو بۆچوونی ئەوان لەبارەی پرۆژە ئاشتەواییەکەی کیری چییە.