وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو کە بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریا، سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردنی کرد.
کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریا، ساڵی رابردوو بە دەستپێشخەری تورکیا دەستیپێکرد. مەبەست لەو دەستپێشخەرییە زیاترکردنی ھەماھەنگی نێوان دراوسێکانی سوریا و ھاوکاریی ئەو پەنابەرانەیە لە وڵاتانی دراوسێیان دەژین.
داودئۆغڵو سەبارەت بە رەوشی سوریا گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر داوای تورکیا یادداشتنامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تێیدا باسی ئەوە کراوە کە دەبێ لە ئەگەری رێگریکردنی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سوریا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و دەبێ لە بەرامبەر پرسی پەنابەران زیاتر چاوەکراوە و ھۆشیاربێ."
رژێمی سوریا قەیرانی سیاسی ئۆکرانیا بە ھەل دەزانێ بۆیە گوشارەکانی بۆ سەر خەڵک زیاترکردووە و بە دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری، بەربەستی ئاژاوەگێڕانەی خستۆتە بەردەم ھەوڵەکانی ئاشتی."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.