Mohammed Baqi Hussein
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
ده‌ركه‌وتنی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گرتنه‌وه‌ی فه‌للوجه، مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بزووتنەوەی نوجه‌بای شیعه مه‌زهه‌ب، وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، سه‌ركرده‌ی فەیلەقی بهدرهادی عامری، سه‌ركرده‌ی بزووتنەوەی نوجه‌با ئه‌كره‌م كه‌عبی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیکەی چه‌كدارانی شیعه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌ون.
له‌كاتێكدا ئه‌و وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه پشتگیری كرا، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی گرووپه سوننه مه‌زهه‌به‌كانی لێكهوتهوه.
سوننه‌كانی عێراق له‌وه ده‌ترسن کە هێزه شیعه مه‌زهه‌به‌كان به‌بیانووی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌للوجه تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیکەوە خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز دروشمیان دژی ئێران و قاسم سوله‌یمانی به‌رزكردبووه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ندێك كه‌س له به‌سره و به‌غدا ئاڵای ئێران و پۆسته‌ری سوله‌یمانی-یان به ئوتومبێلهكانیانهوه كردبوو و به شه‌قامه‌كاندا سووڕابوونەوە.
ئه‌م دۆخه ترسی زیاتری خسته دڵی سوننه‌كانی عێراقه‌وه.
- "مه‌ترسیی گۆڕانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"
فیكره‌ت عانی مامۆستای به‌شی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی نه‌هره‌ین له به‌غدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند "هاتنی كه‌سانی بیانی له وڵاتانی دیكه‌وه بۆ رزگاركردنی شوێنێكی بچووكی وه‌ك فه‌للوجه كارێكی هه‌ڵه‌یه و جێگای مه‌ترسییه. له عێراقدا فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی لێهاتوو هه‌یه بۆ رزگاركردنی فه‌للوجه".
عانی رایگه‌یاند کە ده‌ركه‌وتنی سوله‌یمانی له فه‌للوجه ترسی خستووەته دڵی سوننه‌كانه‌وه و مه‌ترسی هه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردن بگۆڕێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.