Fahrettin İbrahim
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
بەڕێوەبەراتی گشتی دژە تیرۆری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه "لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا تۆڕێکی گەورەی سەرچاوەی دارایی داعش دەستگیر کران".
له هه‌واڵێكدا بەڕێوەبەراتی گشتی دژە تیرۆر سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكات، رایده‌گه‌یه‌نێ كه ئۆپه‌راسیۆنێكیان به دژی ئه‌ندامانی داعش له رێكه‌وتی ٦ی ئه‌م مانگه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه و هاوكات ڤیدیۆیه‌كی په‌یوه‌ندییدار به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له ههواڵهكدا بەڕێوەبەراتی گشتی دژە تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، "بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی 'داعش'، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا، لە رێکەوتی ٦-١٠-٢٠١٨، توانی تۆڕێکی گەورەی سەرەکی سەرچاوەی دارایی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" دەستگیر بکات کە لە عێراق و سووریا کاریان دەکرد".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر له هه‌واڵه‌كه‌دا، دڵنیایی دەداتە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، کە "تیرۆریستان ھەرگیز ناتوانن ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان بشێوێنن و ھەموو جموجوڵێکی تیرۆریستان و ئەوانەیش کە ھاوکاریان دەکەن لەژێر چاودێری ورد دایە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".