Muhammet Ali Kemal
29 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌عێراق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بارزانیدا په‌یوه‌ندی زۆر نزیکمان هه‌یه. هیوادارین رۆژێک بێت و ژینگه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ درووستببێت هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کان بتوانن پێکه‌وه یان وه‌کو دراوسێ بژین".
داودئۆغڵو له‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سازیکرد، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا باسی له‌وه‌کرد کورده‌کانی سووریا هاوشێوه‌ی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان، خزم و که‌سی ئه‌وانن و گوتی: "هه‌رچییه‌ک له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌ودا به‌ده‌ستیبهێنن ئه‌وه په‌سه‌ندکراوه و شتێک ده‌بێت که ئێمه پشتیوانی لێده‌که‌ین. هه‌موو سوورییه‌کان، کورده‌کان، نوسهیریییهکان، عه‌له‌وی، سوننی و مه‌سیحییه‌کان، دراوسێی ئێمه‌ن، خوشک و برای ئێمه‌ن. ئێمه دژی هیچ یه‌کێک له‌وانه نین".
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه پێویسته په‌یه‌ده ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی روونبکاته‌وه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا و په‌که‌که‌دا نییه و گوتی: "چونکه هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که‌وه هه‌بێت، ده‌بنه مایه‌ی درووست‌کردنی هه‌ڕه‌شه بۆ ئێمه بۆ تورکیا. ئێمه ناتوانین چاوپۆشی له‌هیچ چالاکییه‌کی تێرۆریستی له‌ودیو سنووره‌کانمانه‌وه له سووریا یان له عێراق بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به داعش یان به په‌که‌که‌وه هه‌یه، ببێته جێگه‌ی باس، ئه‌وا تورکیا پارێزگاری له مافی پاراستنی له سنووره‌کانی و ئاسایشی ده‌کات".
داودئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه که له‌تورکیا کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان بوونیان هه‌یه گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا خزمن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که میانڕه‌ون و باوه‌ڕیان به فره‌کولتووری هه‌یه، بۆ نموونه له عێراق په‌یوه‌ندی زۆر نزیکمان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بارزانی هه‌یه. هیوادارین رۆژێک بێت و ژینگه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ درووستببێت هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کان بتوانن پێکه‌وه یان وه‌کو دراوسێ بژین".
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه که کاتێک داعش هێرشی کرده سه‌ر کۆبانێ له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 197 هه‌زار کورد هاتنه نێو تورکیاوه و تا ئێستاش نزیکه‌ی 100 هه‌زاریان له تورکیان. تورکیا که‌نارێکی ئارامه بۆ هه‌موو سوورییه‌کان، بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان. ره‌گه‌ز، دین و مه‌زهه‌ب و هه‌رچییه‌ک بێت تورکیا که‌نارێکی ئارامه بۆیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ههڕهشەیهک بۆ سه‌ر تورکیا جێگه‌ی باس بێت، ئه‌وا تورکیا سزایان ده‌دات.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو جه‌ختی کرده‌وه له‌حاڵه‌تی هێرشه‌که‌ی رۆژی 20ی ته‌مووزی داعش یان له حاڵه‌تی هاوشێوه‌دا، تورکیا هه‌نگاوی پێویست ده‌هاوێژێت و گوتی: "ده‌ستبه‌جێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هێرشمان کرده سه‌ر پێگه‌کانی داعش له‌سووریا و له‌رۆژانی 22و23ی ته‌مووزدا هێرشمان کرده سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که له عێراق و له‌ناوخۆی تورکیاشدا هه‌نگاوی پێویستمان له ژماره‌یه‌ک ناوچه نا".