واشینتۆن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو رۆژنامەوانە رۆژئاواییانەی دەیانەوێ بۆ ئامادە کردنی ھەواڵ سەردانی سوریا بکەن ئاگادارکردەوە بۆئەوی لەکاتی سەردانی سوریا زۆر ھۆشیار بن و ئاگاداری خۆیان بن.
بە پێی راگەیەنراوی بالێۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، مەترسی رفاندن و بەدیل گرتنی رۆژنامەوانانی رۆژئاوا لە سوریا ھەیە، بۆیە دەبێ ئەو رۆژنامەوانانە زۆر ئاگادری خۆیان بن.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەو زانیارییانە کراوە کە بە دەست بالێۆزخانەی ئەمریکا گەیشتوون و نووسراوە: "زانیاریمان لەبەردەستە پلان بۆ رفاندنی رۆژنامەوانە رۆژئاواییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی سوریا دانراوە، بۆیە دەبێ ئەو رۆژنامەنووسانە ئاگاداربن."
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەنراوەدا داوا لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە سوریا کراوە بە زووترین کات لە سوریا بچنە دەرەوە.