ھەولێر
پێنج رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی راسپاردەیەکیان ئامادەکردووەو دوای تاوتوێکردنی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکە، دەیدەنە سەرپەرشتیارانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد.
ھێمن فەرید بەرپرسی رێکخراوی خۆبەخش بۆ AA گوتی " لەڕاسپاردەی پێنج رێکخراوەکەدا رەوشی ئافرەتان، منداڵان، گەنجان و کۆمەڵی مەدەنی خراوەتە بەرچاوو لەدوای پێداچوونەوەی دەیدەینە سەرپەرشتیارانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد".
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بریارە لەڕۆژانی ١٥ تا ١٧/٩/٢٠١٣ لەشاری ھەولێر سازبکرێ و %٣٥ ی بەشدارانی بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دابینکراوە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان لەھەولێر، لەھەرێمی کوردستان (١١٣١) رێکخراوی ناحکومی ناویان تۆمارکراوەو چالاکیان ھەیە لەبوارە جۆربەجۆرەکاندا، لەنێویاندا بێجگە لەڕێکخراوی کوردستانی، رێکخراوی عێراقی و بیانیشی تێدایە.