ھەولێر
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر رفاندنی بەھزاد دورسنی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا، پەنابەرانی سوریا گردبوونەوەیەکیان سازدا.
مەراسیمەکە لە کەمپی پەنابەران لە پارێزگای ھەولێر بەڕێوە چوو. وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا و یەکێتیی دیموکرات و ئیبراھیم دورسین برای بەھزاد دورسین و کۆمەڵێک لە ئەندامانی پێشووی پارتی دیموکرات ئامادەبوون.
قادی گوری ئەندامێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا لەمەراسیمەکەدا بۆ AA گوتی: "بەھزاد دورسن ھاوڕێیەکی نزیکم بوو، ئێمە وەک خەڵکی سوریا ئەو کارە نامروڤانەیە شەرمەزار دەکەین."
ھەروەھا علی محەمەدی ھاوڕێی نزیکی بەھزاد بۆ AA گوتی: "بەھزاد مروڤێکی بێ زەرەر و مروڤدۆست بوو، بەداخەوە لە رۆژی جەژنی قوربان لە گوندەکەیدا رفێنرا. ئەوە ١٢ مانگە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەین."