Özcan Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
02 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سبه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆده‌بێته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو ده‌كرێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان له نێوان توركیا و عێراق.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.