هه‌ولێر
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان، عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد نازم كه‌بیر و مه‌ردان خدر كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سكرتێری په‌رله‌مان فه‌خره‌دین قادر و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌هار مه‌حموود سه‌باره‌ت كاری لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یان دا.
فه‌خره‌دین قادر رایگه‌یاند: "لیژنه‌كه‌ی ئێمه به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستبه‌كار بووه، راپۆڕتهكهش كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه ئه‌وان بڕیاری تر ده‌ده‌ن".
رۆژی 25ی ئادار له نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردوو په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی زه‌رد نازم كه‌بیر و مه‌ردان خدر هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح.
رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بوو كه زیاتر حه‌فتا ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌هۆڵه‌كه بوون، دواتر له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی كاری لێژنه‌كه بابه‌تی كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به‌كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به نووسینێكه‌وه هه‌بووه له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه ساڵح له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
به‌پێی گوته‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره نییه.
له راپۆڕتی لیژنه‌كه‌دا گوته‌ی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وه‌رنه‌گیراوه، چونكه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار نازم كه‌بیر و مه‌ردان خدر به پاساوی یاسایی نه‌بوونی لیژنه‌كه ئاماده نه‌بوون له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه.
له به‌رامبه‌ردا گوته‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و زانا عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك شایه‌تحاڵ له رۆژی 30ی ئادار وه‌رگیراوه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان، به‌هار مه‌حموود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "لیژنه‌كه یاساییه ئه‌و پاساوه‌ی كه ده‌هێنرێته‌وه، بۆ یاسایی نه‌بوونی لیژنه‌كه هه‌ڵه‌یه چونكه كاك عه‌لی موماره‌سه‌ی حه‌قی خۆیكردوه، كه چووه سكاڵای تۆماركردوه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه لێره‌دا كۆتای نایه‌ت".
گوتیشی: "رووداوه‌كه له نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا روویداوه، ئاسایشی په‌رله‌مان تێكچووه دانیشتنی په‌رله‌مان دوو رۆژ تێكچووه، بووەته هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی یاسایی سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز بۆیه به‌پێی بڕگه‌ی چوار له مادده‌ی 17 سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رپرسه له ئاسایشی په‌رله‌مان و ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار بێنێت پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بووه كه بزانرێت، رووداوه‌كه چۆن بووه و دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات".
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه چوار كه‌س بوون، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، فه‌خره‌دین قادر و هه‌روه‌ها ڤالا فه‌رید سه‌رۆك و به‌هار مه‌حموود جێگر و گۆران ئازاد بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له 30.3.2015 ڤالا فه‌رید كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌ردیشه به پاساوی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه چووته دادگا و په‌رله‌مانتاره‌كان سكاڵایان له‌دژی یه‌ك تۆمار كردوه، كشاوه‌ته‌وه.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، فه‌خره‌دین قادر رایگه‌یاند "لیژنه‌كه رۆڵی خۆی بینیوه، كاره‌كانیشی ته‌واو بووه چاوه‌ڕێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
له‌رۆژی روودانی ئه‌و كێشه‌یه له په‌رله‌مان، فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بێ فراكسیۆنی پ.د.ك به‌یاننامه‌یان بڵاوكرده‌وه، هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی كه له فراكسیۆنه پارتییه له لیژنه‌كه كشایه‌وه و هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و حزبه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه نه‌بوون.
له‌و باره‌وه سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند "هیوادارم پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستان، نه‌كه‌وێته به‌ره‌یه‌ك و لایه‌نه‌كانی تریش له بهرهیهتی تردا بن، چونكه هه‌موولایه‌ك بڕیارمانداوه هاوبه‌ش بین و حكوومه‌تی بنكه فراوانمان هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر بنه‌مای سازان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و بۆچوونه به‌لاوه بنرێت".
ئه‌و بابه‌ته‌ی كه كێشه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست بوو له په‌رله‌مان، له‌سه‌ر نووسینێكی عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان بوو له‌باره‌ی پرسی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم. به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013 ویلایه‌تی بارزانی له 19ی ئابی 2015 كۆتایی دێت.