08 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
بۆینس ئایریس – AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی میرافلۆرس، پێشوازی كرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ.
میدیاكانی ڤێنیزوێلا بڵاویان كرده‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌كه لاڤرۆڤ رایگه‌یاندووه كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مدار و متمانه‌پێكراو"ی له‌گه‌ڵ مادورۆ ئه‌نجام داوه.
لاڤرۆڤ كه دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكای لاتین له دوای مه‌كسیك و كوبا بۆ ڤێنیزوێلا بوو، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ڤێنیزوێلا گوتی: "رووسیا پشتگیری حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا ده‌كات. هه‌ماهه‌نگییه‌كان پته‌وتر ده‌بن كه وه‌ك خاڵی ده‌سپێك ساڵی رابردوو سهركۆمار، ڤلادیمیر پوتین و نیكۆڵاس مادورۆ له‌مباره‌یه‌وه گه‌یشتنه رێككه‌وتن".