ئەنقەرە
چەڤیک سەرنووسەری گۆڤاری (نو بەھار) خاوەنی چاپخانەی نو بەھارە لەئەنقەرە، بەو جۆرە کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکات " پێشتر کردنەوەی تەلەڤزیۆنی TRT٦ و ئێستا ئاژانسی ئانادۆڵو بەکوردی، ھەنگاوێکی گرنگ و پڕ بایەخە، ھەرچەندە زۆریش درەنگ ئەم ھەنگاوانە نران".
سڵێمان چەڤیک خوازیارە ئەم ھەنگاوانە بیست ساڵ لەمەوبەر بوونایە " چونکە خوێنێکی زۆر رژان، سیاسەتی خراپ و توند پێڕەو کرا لەدژی کوردان و دەوڵەت نەیدەویست دەنگیان لێوەبێ، ئەگەر پێش بیست ساڵ ئەم کارەی بکردایە ئێستا لەقۆناغێکی دیکەدا دەبووین، بەڵام ئێستایش گرنگی خۆی ھەیەو پێویستە پەرەی پێبدرێ".
چەڤیک ھەروەھا گوتی " ئاژانسی ئانادۆڵو ھەر بۆ ئەوە نییە کوردانی تورکیا کەڵکی لێوەرگرن، بەڵ:و بۆ ئەوەی کورد لەھەر شوێنێکی دنیابێ، لەم ئاژانسە تێبگات و زانیاریی لێوە وەربگرێت".