Zana Natık Kerem
23 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کە ئیستا بەسەردانێک لە بەغدایە، بەمەبەستی کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ سەردانی سەرکۆماریی عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید-ی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ھاکان فیدان لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، درێژە بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراقی کرد و لەلایەن سەرکۆمار عەبدولـلەتیف ڕەشید پێشوازیی لێکرا.

چاوەڕان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرکۆماری عێراق، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ بکرێن لە نێویاندا، پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بەسەردانێکی فەرمی کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت گەیشتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبوویەوە.
بڕیارە ھاکان فیدان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی ھەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.