Sangar Hamad Azeez
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم قەرەبووی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لەرووداوەکەی کەشتی ماڤی مەرمەرە گیانیان لەدەستدا و بڕی قەرەبۆیەکەش بریتیە لە ٢٠ ملیۆن دۆلار".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل: ''ئەوەی کە وایکرد ئەم رێککەوتنە ئەو ماوە زۆرە بخایەنێت، ئەو ئاستەنگانەیە کە فەڵەستینییەکان لە غەززە رۆژانە بەرەوڕووی دەبنەوە، کەنارگیرخستنیان و نەگەیشتنی ئەو هاوکارییە پێویستانەیە کە لەلایەن جیهانی دەرەوە بۆیان دەنێردرێت و ئیسرائیل رێگریی لێدەکات. کۆبوونەوەی دوور و درێژ لەمبارەیەوە کرا و لە کۆتاییدا گەیشتینە بڕیارێک. لەبەر رۆشنایی ئەو بڕیارەشدا رۆژی هەینی داهاتوو یەکەم کەشتیمان بەرەو بەندەری ئەشدۆدی ئیسرائیل بەڕێدەکەوێت کە زیاتر لە ١٠ هەزار تۆن هاوکاریی مرۆیی هەڵگرتووە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا: ''ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی ئیسرائیل و حکوومەتی تورکیاش. جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بەباشترین شێوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا، لە سوودی گەلی ئیسرائیل و گەلی تورکیایە. پێم وایە لەمبارەیەوە هەوڵی پێویست دەدرێت''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم: بە رابەرایەتی تورکیا، گەمارۆی ئابووری لەسەر بەشێکی زۆری فەلەستین هەڵدەگیرێت بەتایبەتی کەرتی غەززە، لەلایەکی دیکەش قەرەبووی خانەوادەی قوربانیانی مەڕمەڕە دەکرێت، لە هەمووشی گرنگتر ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٠ بە فەرمی داوای لێبوردنی لە تورکیا کرد، کەوایە مەرجەکان گشتی جێبەجێ کراون، خێری پێوەبێت".