Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ میری قەتەر، میر تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دۆخی ھەنووکەیی و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی چەندین پرسی پەیوەندار بە ئێستا و داھاتووی ناوچەکەوە، تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین رۆژی سەردانی بۆ قەتەر و لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆبوونەوەی گرووپی سەرەکیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە دۆحە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ میری قەتەر، میر تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باسێکی دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر- بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکان، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ قەتەر و دەرفەتی وەبەرھێنان بۆ کەرتی تایبەتی قەتەری لە ھەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەش کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی عێراق لە دۆحە ئامادەبوو.