Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
دوای سەردانێکی دوو رۆژە بۆ قەتەر بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گرووپی سەرەکیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە دۆحە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنەوە ھەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھەریەکە لە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆکوەزیران شێخ عەبدوڵڵا بن ناسر بن خەلیفە ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، حەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و بیروڕایان لەبارەی پێشبینییەکان و ئێستا و داھاتووی ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرد.