Mehmet Alaca,
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەکاردانەوەیەکدا بەرامبەر قبوڵکردنی پرۆژە بڕیاری بەناو" رەشەکوژی ئەرمەنی" لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە رایگەیاند،" ئەم بریارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردۆتە ئامڕازێکی سیاسەت؛ لەچاو حکوومەت و خەڵکەکەمانەوە لەبری نەبوو هەژمار دەکرێت."
چاوشئۆغڵولە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لەهەژماری خۆی دەڵێت،:
"لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە یاریە گەورەکەمان تێک دا. ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە. خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆهن-ەوە. ئەوانەی وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەهەڵەدا رۆیشتوون. ئەم بریارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردۆتە ئامڕازێکی سیاسیی؛ لەلایەن حکوومەت و گەلەکەمانەوە بەنەبوو هەژمار دەکرێت."
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە بریارێکی قبوڵ کرد تایبەت بە رووداوەکانی ١٩١٥ی لەهەمبەر ئەرمەنیەکان و تێیدا بە"ڕەشەکوژی" لەقەڵەمی دا.