تكریت
شاری تكریت كە ماندووی دەستی تیرۆر و شەڕە بووەتە وێرانەیەك، هاتوچۆی شاری تكریت كە تازە ئازاد كراوە لە رێگای رۆژئاوای و باشوورەوە دەكرێت. بۆ گەیشتن بە سەنتەری شار كە باڵاخانەی پارێزگا و باڵاخانە حكوومییەكانی دیكەی تێدان پێویستە لە چەندین خاڵی پشكنینی چەكدارە شیعەكان تێپەڕ ببی.
هەمووی كۆشكەكانی سەرۆكی رژیمی لە ناوچووی عێراق سەدام حوسێن لە دەستی گرووپی چەكداری عەلی ئەكبەر و بەتار دان كە سەر بە چەكدارە شیعەكانن. ئەو كۆشكانە كە بە ناوی سەدامەوە ناسراون و شێوازە تایبەتییەكەی دروست كردنیان سەرنجڕاكێشە هیچ ئاسەوارێكی پێشوویان لەسەر نەماوە، لەسەر دیواری ئەو كۆشكانە ئاسەوارێكی زۆری شەڕ هەیە و بەرپرسی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە، داعش لە كاتی شەڕەكاندا سەرەڕای ئاگربەردان لەو كۆشكانە هاوكات بەشێكی زۆری ئەو كۆشكانەشی بۆمبڕێژ كردووە بۆیە رێگە بە رۆژنامەنووسان نادرێت كە سەردانی ئەو كۆشكانە بكەن.
تاکتیکی سووتاندنی باڵاخانەكان لە لایەن داعشەوە تەنیا تایبەت بە كۆشكەكانی سەدام لە تكریت نییە، بەڵكو پێش دەستپێكردنی شەڕ باڵاخانەی پارێزگا، نەخۆشخانەی تكریت، باڵاخانەی دابەش كردنی كارەبا و چەندین باڵاخانەی دیكەی حكوومی سووتاندووە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنیش لە ستراتیژیەتی بۆمبڕێژكردنی ناوچەكان لە لایەن داعشەوە رووبەڕووی زەرەر و زیان بوونەوە.
بەشێكی زۆری دانیشتوانی شاری تكریت كە سەدا 90ی لە دەستی چەكدارە شیعەكاندایە لە شار نەماون، پێش دەستپێكردنی شەڕ لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا داعش رێگەی بە دانیشتوانی شارەكە داوە تا شارەكە چۆڵ بكەن بەڵام چەندین سەرچاوەی هەرێمیش ئاماژە بەوە دەكەن كە سوننەكانی تكریت بە هۆی ترسیان لە چەكدارە شیعەكان شارەكەیان چۆڵ كردووە. ئەو مین و تەقەمەنیانەی لە نێو زەوی و دارستانەكانی دەورووبەری تكریتدا دانراوە لە لایەن تیمە پسپۆڕەكانەوە دەتەقێنرێنەوە بۆیە چوار دەوری شارەكە بە دووكەڵی رەش داپۆشراوە.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی تكریت حەسەن ئەحمەد بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كە لە تكریتە گوتی: "بۆ هەمیشە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارمان بوو، ئۆپەراسیۆنی رزگار كردنی تكریت كەمتر لە كاتی چاوەڕوان كراو و بە كەمترین زەرەر گەیشتە ئەنجام".
گرووپە چەكدارە شیعەكان كە سەرەتا بۆ رزگار كردنی شارەكە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەیان كردووە و دوتر دەسەڵاتی خۆیان بەسەر شارەكەدا سەپاندووە پێكهاتوونە لە گرووپەكانی بەدر كە بە نزیكبوونی لە هێزی پاسەوانی شۆڕشی ئێران دەناسرێت، عەسائیب ئەهلی حەق، بزۆتنەوەی نوجەبا، هێزی بەتار، كەتائیبی ئیمام عەلی، حزبوڵڵا، عاشوورا، سەید شوهەدا و كەتائیبی عەلی ئەكبەر.