هەولێر
شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە حکوومەتی هەرێمی بە سەرۆکایەتی فەریق شیروان عبدالرحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە فڕۆکەێکی تایبەتی وەزارەتی بەرگریی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و کەمێک بەر لەئێستا گەیشتنە بەغدا.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، مەبەست لەو سەردانە، کۆبوونەوەیە لەگەڵ لیژنەی کاری باڵای هاوبەش و پرسی بوودجەی هێزی پێشمەرگە کوردستان بە پێی یاسای ساڵی ٢٠١٥ و هەروەها تاوتوێ کردنی بارودۆخی بەرەکانی شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و چۆنیەتی هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا.