06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
دهۆک – AA
فەرماندەى فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى نێوان چهكدارانی یەپەشە/پەکەکە و سوپای عێراق له سنوورى قەزاى شنگال بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "شنگال لە دۆخێکى ئەمنى و سەربازى زۆر خراپدایە لە هەر ئان و ساتێکدا ئەگەرى شەڕ و پێکدادانێکى سەخت و خوێناوى هەیە لە نێوان هێز و گرووپە چەکدارەکانى شنگال".
دروستبوونى ئەو گرژى و ئاڵۆزییەى شنگال لە نێوان هێز و گرووپە چەکدارەکان له كاتێكدایه كه هێزێکى ئەمریکى شەممەى رابردوو به ٢٠ ئۆتۆمبێلى سەربازیی و زیاتر لە ١٥٠ ئەفسەر و سەربازى ئەمریکى له چیای شنگال جێگیر كران.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.