به‌پێی قسه‌كانی سورچی داعش ته‌نها چوار هه‌زار چه‌كداری له نێو مووسڵ ماوه، هه‌روه‌ها چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار هێرشه‌كانییان بۆ سه‌ر داعش زیادكردووه.
"داعش چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌مهێنراوی وڵاتێكی دۆستی سووریای ده‌ستكه‌وتووه"
گوته‌بێژ و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان غەیاس سورچی له نه‌ینه‌وا له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داعش چه‌كی كیمیایی له‌شه‌ڕی مووسڵ له دژی هێزه هێرشبه‌ره‌كان به‌كاربهێنێت و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "چه‌كدارانی داعش پێشتر چه‌ندین جار به‌غازی كلۆر و خه‌رده‌ل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز، به‌مدواییانه‌ش له شه‌رگات و گه‌یاره‌ش له دژی سوپای عێراق به‌كاریان هێنا، به‌ڵام كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئێستا له زانكۆی مووسڵ و ده‌ڤه‌ری پیشه‌سازی وادی عه‌گاب له مووسڵ داعش موشه‌كه‌كانی به ماددەی ژه‌هراوی و كیمیایی پڕكردووه و له‌شه‌ڕی مووسڵدا به‌كاریان ده‌هێنێت".
ناوبراو ده‌شڵێت: به‌پێی زانیارییه‌كانییان كه له‌سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه تایبه‌ته‌كانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه داعش چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌مهێنراوی وڵاتێكی له‌ده‌سته، ده‌شڵێت: "داعش پێشتر چه‌كی كیمیایی هه‌بووه و به‌كاریهێناوه، به‌ڵام پێشتر ئه‌و چه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زاكانی خۆیانه‌وه به‌رهه‌مهێنرابوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه‌ی له سووریا ده‌ست كه‌وتوون له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر هێزه‌كانی سووریای لێ بووه، بۆیه ئه‌و چه‌كه كیمیاییه‌ی ئێستا له ده‌ستی داعشدایه پێشتر هی سووریا بووه، ئه‌ویش به‌دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌مهێنراوی دۆستێكی سووریایه".
سه‌باره‌ت به مه‌ترسی هێرشی كیمیایش له‌لایه‌ن داعشه‌وه سوورچی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان باسی لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شه‌ڕ له مووسڵ ده‌بێته شه‌ڕی كیمیایی، به‌و شێوه‌یه نییه كه ئه‌وان ده‌یڵێن، چونكه چه‌كی كیمیایی له شوێنێك به‌كارده‌هێنرێت كه بــا هەبێت و به رووی دوژمن بێت ئه‌وجا به‌كاردێت، هه‌روه‌ها له‌نێو شاری مووسڵ به‌كاری ناهێنرێت، چونكه خه‌ڵكی لێیه و چه‌كدارانی خۆیانی لێیه".
"هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌نێو مووسڵ زیادیانكردووه"
غه‌یاس سوورچی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵك له‌نێو مووسڵ بێزارییه‌كی زۆر له‌دژی چه‌كدارانی داعش نیشان ده‌ده‌ن و ده‌ستیش كراوه به هێرش بۆ سه‌ر چهكدارهكانییان.
له‌و رووه‌وه سورچی روونی ده‌كاته‌وه: "پاش له‌ده‌ستدانی قه‌زای شه‌رگات و شارەدێی گه‌یاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه و ئه‌و سەرکەوتنانەی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر و گوێڕ به‌ده‌ستی هێنان، داعش له‌نێو شاری مووسڵ وره‌ی له‌ده‌ستداوه و خه‌ڵكی له مووسڵ متمانه‌ی به داعش نه‌ماوه، خه‌ڵك ده‌زانێت زوو بێت یان دره‌نگ داعش مووسڵیش كه دواین مۆڵگهیهتی له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه پێشتر سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی ژێر دەسەڵاتی کە ئەوانیش بریتین لە ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و به‌شێكی دیاله‌شی له‌ده‌ست دا، ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت گرووپی جیاواز هه‌ن له نێو مووسڵ ده‌ستیان به‌كوشتنی چه‌كدارانی داعش كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و گرووپانه‌ش ناوبراو ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌و گرووپانه به‌ناوی سقور نه‌ینوا(ئوم ئهلربیعین)، هه‌روه‌ها كه‌تائیب تحریر نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی زۆر جار له‌لایه‌ن گرووپی نهقشبهندییهكانهوه چه‌كدارانی داعش ده‌كرێنه ئامانج و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن بهعسییهكانیشهوه ده‌كرێنه ئامانج".
ناوبراو گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیارییه ههواڵگیرییانهی له‌نێو مووسڵه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، پێشنوێژ و وتارخوێنانی مزگه‌وته‌كانی داعش باسیان له‌وه كردووه ئه‌وه‌ی داعش و سهرانییان له پله‌ی ئه‌میر و به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن هه‌ردوو ئاسایش و هه‌واڵگریی یه‌كێتی و پارتیین به پله‌ی یه‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به كوشتنی چه‌كدارانی داعشیشه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كچ و ژنانه‌وه كه په‌چه ده‌به‌ستن ناوبراو ده‌ڵێت: "ئێستا داعش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شاری له عێراق و سووریا له‌ده‌ستدا له‌نێو مووسڵ به شه‌و و به رۆژیش چه‌كدارانی داعش ده‌كوژرێن، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی پەچه ده‌پۆشن، بۆیه داعش ناچاربووه بڕیار ده‌ربكات ئافره‌ت له‌شه‌ودا ته‌نها بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست و له‌ناكاو نه‌بێت وه‌كو نه‌خۆشی یان منداڵ بوون نه‌بێت نابێت بێنە ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به رۆژیش ده‌بێت كه‌سێكی خۆی برا یان باوك یان مێردی له‌گه‌ڵ بێت".
غه‌یاس سوورچی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باس له دۆخی نێو مووسڵ ده‌كات و ده‌ڵێت: "له نێو مووسڵ ئێستا دۆخی داعش له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگیرییه ورده‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه له‌نێو شاری مووسڵ به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو داعش به‌ته‌نها له پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كداری هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێی دواین زانیاریی چه‌ند رۆژی كه‌می رابردوو نزیكه‌ی چوار هه‌زار چه‌كدارییان ماوه، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان هه‌ڵاتوون، هه‌ندێكیان چه‌كداره لۆكاڵییه‌كان بوون و چوونه‌ته‌وه نێو عه‌شیره‌ته‌كانی خۆیان، به‌تایبه‌ت له‌و هێرشانه‌ی دواییدا، بیانییه‌كان به‌شێكیان بۆ سووریا هه‌ڵاتوون، هه‌روه‌ها به‌شێكیان كوژراون، زۆرترین داعش‌یش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراون".
سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونی چه‌كدارانی داعش‌یش وه‌كو خۆ ئاماده‌كردن بۆ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ،غەیاس سورچی زانیاریی نوێ ده‌دركێنێت و ئاشكرای ده‌كات "زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری مووسڵن، به‌شێكیان له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا لە حه‌مدانییه و به‌عشیقه و تلكێف و له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، له باكووریش نزیك به‌نداوی مووسڵ و ناحیه‌ی وانه و چه‌ند شوێنێكی دیکە، هه‌روه‌ها له رۆژئاوا له شنگال و سنوونێ و زومار، له باشووریش پێشتر بۆ شرگات و ئه‌و شوێنانه‌ی ره‌وانه كردبوون كه سه‌ر به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا بوون، هه‌روه‌ها له گه‌یاره و شه‌رگات كه شكستیان هێنا هاتوون بۆ ناحییه‌كانی حه‌مام عه‌لیل و شۆره، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێو مووسڵ زۆر رۆڵیان هه‌یه چه‌كدارانی حسبهن كه پۆلیسی داعشن. ئه‌مانه رۆڵیان زۆره".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كه‌تیبه‌ی خۆڵه‌مێشییه‌وه وه‌كو باس ده‌كرێت گوایه ئێستا رۆڵی زۆریان له نێو مووسڵ پێ سپێردراوه، ناوبراو دەڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی داعش ترسی له‌وه نیشت كه له‌نێو مووسڵ سه‌رهه‌ڵدان یان راپه‌ڕینێك سه‌ر هه‌ڵبدات، به‌تایبه‌ت دوای شكسته‌كانی ئه‌مدواییه و پێشكه‌وتنه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و نزیكبوونه‌وه‌یان له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ،، كه‌تیبه‌یه‌كیان هێناوه بۆ نێو مووسڵ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێك و نه‌هێشتنی هه‌ر رووداوێك، زۆرینه‌ی ئه‌وانه پاشماوه‌ی داعشه‌كان بوون ئه‌وانه‌ی له ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌و شوێنانه هه‌ڵاتبوون و ئه‌وانه زۆرینه‌یان بیانیین، بۆیه ره‌حمیش به‌كه‌س ناكه‌ن به‌تایبه‌ت به دانیشتوانی مووسڵ".
ده‌رباره‌ی خزمهتگوزارییهكانیشهوه، هه‌روه‌ها بارودۆخی بژێوی نێو مووسڵ سورچی ده‌ڵێت: "له نێو مووسڵ ئێستا هێڵی ئینته‌رنێت نه‌ماوە، له چه‌ند شوێنێك مۆبایل و تۆڕه‌كانیش نه‌ماون، به‌ڵام تۆڕی مۆبایل لێره و له‌وێ له‌سه‌ر باڵه‌خانه به‌رزه‌كانه‌وه هه‌یه، نرخی خوارده‌مه‌نی گرانتره به دوو سێ هێندە له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، خه‌ڵك مووچه‌ی نییه، پاره نییه، كار له‌وێ نییه، پاره‌ش ده‌ست ناكه‌وێت، خه‌ڵك له ژیانێكی زۆر ناخۆشه، ئه‌گه‌ر بۆ دوو مانگ سێ مانگی تر هه‌روا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كاره‌سات به نه‌خۆشی جیاجیا و مردنیش زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر و هه‌زاران كه‌س له‌ناو ده‌چن".
"داعش فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵی پڕكردووه له دنگه‌ی كۆنكریتی و ئۆتۆمبیلی بێ كه‌ڵك بۆ رێگه‌گرتن له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان"
گوته‌بێژ و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاریی نوێ ده‌دركێنێت و سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ ده‌ڵێت: "داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ چه‌ندین دنگه‌ی كۆنكرێتی داناوه، هه‌روه‌ها پارچه ئاسنی گه‌وره و پاشماوه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژ كراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی به‌كه‌ڵكیان نایه‌ت له نێو فرۆكه‌خانه بڵاوه پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌كاتی هێرشی سه‌ر مووسڵ یان بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی دابەزینی ئاسمانی به‌كارنه‌هێنرێت".
روونیشی ده‌كاته‌وه: "له ده‌وروه‌به‌ری شاری مووسڵ ئه‌وانه‌ی نزكین له هێزی پێشمه‌رگه له باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا پار ساڵ خه‌نده‌قێك به پانتایی دوو مه‌تر نیو و به قوڵی سێ مه‌تر لێدابوو و پشتی پێ ده‌به‌ستن و پڕیان له نه‌وتی خاو كردووه و به‌ربه‌رست دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌رست بێت و نه‌وته‌كه‌ش بسوتێنێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق ئامانجی خۆیان نهپێكن، ئێستا له لای باشووری مووسلیشهوه له‌لای حه‌مام عه‌لیل و شوره خه‌نده‌ق لێ ده‌ده‌ن له شوره خه‌نده‌قێك هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌ست پێده‌كه‌ن و له نێو شاری مووسڵ ده‌ستیان به ره‌شبگیری كردووه و گه‌نج هه‌یه چوار مانگه له‌ماڵه‌وه ده‌رنه‌چووه نه‌با بیبه‌ن بۆ سه‌ربازگه‌كان و به زۆر بیكه‌ن به چه‌كداری خۆیان".
غەیاس سورچی ده‌شڵێت: "داعش له‌نێو دارستانه‌كانی مووسڵ مه‌شق و راهێنان به چەکدارەکانی ده‌كات، داعش ئێستا پشت به‌شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌به‌ستێت له شه‌ڕی ناو شار زیاتر له شه‌ڕی به‌ره‌كان، له به‌ره‌كاندا شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن واته گورزێك ده‌وه‌شتێنێت و هه‌ڵدێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان ئامانجیان 100 له‌سه‌د ناپێکن، زۆر جار خه‌ڵكی سڤیلیش كوژراون، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك باش بوون و باره‌گا و سه‌ركرده‌كانی داعش كراونه‌ته ئامانج".
سه‌باره‌ت به چه‌كداره‌كانی داعش ناوبراو روونی ده‌كاته‌وه"ئێستا هه‌رزه‌كار و منداڵه‌كانی رۆڵه‌ی ئێزدییه‌كان كراون به ئیسلام و له ئاینده‌دا له به‌ره‌كاندا شه‌ڕیان پێ ده‌كرێت، كچه‌كانیشیان شوویان كردووه و هه‌روه‌ها به پاره كڕدراون و هه‌ندێكیان به‌داخه‌وه منداڵیشیان بووه".
"شه‌ڕی مووسڵ به مانگێك ته‌واو ده‌بێت".
غه‌یاس سوورچی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشتر له‌باره‌ی شه‌ڕی مووسله‌وه زۆر ره‌شبین بووه، به‌لام پاش سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه بۆچوونی دیكه‌ی هه‌یه و ده‌لیت پێموابێت شه‌ڕه‌كه زۆر قورس نابێت و مووسڵ به ئاسانی ئازاد ده‌كرێته‌وه و یه‌ك مانگ نابات كۆنترۆل ده‌كرێت، به‌ڵام پاش ئازادكردنه‌وه‌ی ترسم له‌و هه‌موو چه‌كداره هه‌یه كه به‌ر یه‌ك بكه‌ون ئه‌وانه‌ی داعش له مووسڵ پاك ده‌كه‌نه‌وه، له‌نێو مووسڵیش چه‌ندین گرووپ خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی داعش شه‌ڕ بكه‌ن و راپه‌ڕین بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبیش ده‌لێت ته‌نها شیعه‌كان نه‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی له گرتنه‌وه‌ی مووسڵ بكات، توركمانه‌كانیش لە پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌مینه‌ن نه‌ك زۆرینه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سوورچی گوتی سه‌ركرده و چه‌كداره بیانییه غه‌یره عێراقییەكان له نێو شاری مووسڵ ماون، به‌ڵام زۆریان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كراونه‌ته ئامانج، چونكه ئه‌وان زیاتر به‌رگریی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئێستا داعش پشت به چه‌كی دروستكراوی خۆی ده‌به‌ستێت، و ده‌لێت داعش سه‌رچاوه‌ی دارایی تاڵان كردنی خه‌ڵك و راوەڕووت بوون، هه‌موو پێكهاته‌كان و چه‌ندین بیره نه‌وتی به‌ده‌ست بوو له‌گه‌یاره وعین زاله و شوێنی دیکە، بۆیه ئه‌و نه‌وته‌ی به خه‌ڵك و بۆ دهرهوهپشی ده‌نارد، هه‌روه‌ها باجیشی وه‌رده‌گرت، له‌گه‌ڵ زه‌كات، به‌ڵام كه‌مبوونه‌ته‌وه، چه‌كێكی زۆریان هه‌یه و چوار فیرقه‌ن، به‌ڵام گولهییان نه‌ماوه، بۆیه ئێستا پشت به‌وه ده‌به‌ستێت چه‌ك بۆ خۆی دروست بكات و فیشه‌ك بۆ خۆی دروست بكات، ئێستا زۆر شتیان هه‌یه كه خۆیان دروستی ده‌كه‌ن.
news_share_descriptionsubscription_contact

