Abdullah Shukur
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2015
دیمەشق
لەئەنجامی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا بۆ سەر شارەدێیەکانی جسریان، کەفر باتنە لە ناوچەی غوتای رۆژھەڵاتی سەر بە دیمەشق، ٢٨ سڤیل گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی جسریان، کەفر باتنە وەریگرتووە، لەئەنجامی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا بۆ سەر شارەدێی جسریان، ٢٠ سڤیل و ھەروەھا لە شارەدێی کەفر باتنە، ھەشت سڤیل لە ناوچەی غوتای رۆژھەڵاتی سەر بە دیمەشق گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسان راشیانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری برینداران رەوانەی نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی ناوچەکە کراون و ھاوکات ژمارەیەکی زۆری باڵاخانەش زیانیان پێ گەیشتووە.
جێگەی باسە چالاکوانی ناوخۆی کەفر باتنە، ئەنەس ئەلدیمەشکی رایگەیاند کە رژێمی ئەسەد پێش نوێژی ھەینی ھێرشی ئەنجامداوە و لە نێو کوژراوانیش ژمارەیەکی زۆری ئافرەت و منداڵ ھەیە.