Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
به‌غدا
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگەی واست مونته‌زه‌ر ئه‌لنوعمانی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ئه‌و فڕۆکه هه‌واڵگرییه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له باشووری واست له نێوان ناوچه‌کانی ئهلموهقع و ئهلحهیدا که‌وتووه‌ته خواره‌وه. فڕۆکه‌که که‌وتووه‌ته بیابانێکه‌وه که هیچ که‌سێکی لێ ناژی".
نوعمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد هێزه‌کانی ئه‌منی ده‌ستیان به کۆکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی فڕۆکه‌که کردووه و هیچ جۆره هێرشێکی سه‌ربازی نه‌کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌یه و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان فڕۆکه‌که به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه که‌وتووه‌ته خواره‌وه.