تونس
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی مافەکانی مرۆڤی حکومەتی میسر محەمەد فائیق گوتی: "گرنگترین کێشە کە لەم قۆناغەدا رووبەڕوومان بۆتەوە، فەرامۆشکردنی ئیخوان موسلیمینە وەک بەشێک لە تابلۆی سیاسیی لەم قۆناغەی میسر."
لەکاتی سازدانی سیمینارێکی نێودەوڵەتی لە تونس لەژێر ناونیشانی "گۆڕانکاریەکانی جیھانی عەرەبی لە روانگەی مافەکانی مرۆڤەوە" محەمەد فایەق لێدوانێکی بۆ AA دا و گوتی: "میسر بۆ ھەموو میسریەکانە، تەنھا بۆ کەسێک یان گروپێک نییە، کەس ناتوانێ کەس بکاتە دەرەوە." گوتیشی: " یەکێک لە گرنگترین کێشە ک لەم قۆناغەدا رووبەڕوومان بۆتەوە، وەدەرنانی ئیخوانەکانە، وەک پارچەیەکی سیاسی لەم قۆناغەی میسر، دیموکراسی راستەقینە ئەوەیە ئزمێز بۆ سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی وڵات بکرێتەوە.