سلێمانی
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتییه‌كه له‌باره‌ی پرسی كورد‌و قه‌یرانی سوریا قسه‌ی بۆ (AA) كرد.
قه‌ره‌داخی له‌باره‌ی ناوچه كوردییه‌كانی سوریا‌و ئه‌و ره‌وشه‌ی باڵی كێشاوه به‌سه‌ریاندا گوتی " ناوچه كوردییه‌كان ناوچه‌یه‌كی ئارام و ئۆقره گرتوون، نابێ ئاسته‌نگیان بۆ دروست بكرێت، پێویسته كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێ و نه‌كرێته كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان".
له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته گوتی " با هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سوریا بهكوردو عه‌ره‌به‌وه، واز له‌ناكۆكی ناوخۆیی بێنن و روو به‌ڕووی دو‌ژمنێك ببنه‌وه كه مایه‌ی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه بۆ وڵاتی سوریا. ره‌وا نییه هیچ لایه‌كیان كۆمه‌كی رژێمی سوریا بكات".
قه‌ره‌داخی بانگهوازیكرد له‌پێكهاته جیاوازاه‌كانی سوریا‌و گوتی " داوا له‌گه‌لانی سوریا ده‌كه‌ین له‌م كاته‌دا هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوان خۆیان نه‌وروژێنن، كێشه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی دروست نه‌كه‌ن تا ببێته له‌مپه‌ڕی به‌رده‌میان، پێویسته هه‌مویان هه‌وڵی سه‌رخستنی داواكارییه هاوبه‌شه‌كه‌یان بده‌ن كه‌داوای ئازادییه".