ریاز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعودیه ئاشكرایكرد نه‌خۆشیی سارس له‌و وڵاته په‌ره‌یسه‌ندووه‌و تا ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعودیه، تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه له‌شاره‌كانی (ریاز، تایف، قاسم و ئه‌حسا) بڵاو بۆته‌وه‌و توشبووان ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 82 كه‌س.
سه‌رباری جه‌ختكردنه‌وه لهكۆششی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رگرتن به‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نن هێشتا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌زانراوه‌و هیچ ده‌رمانێكیش بۆ له‌به‌ین بردنی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
نه‌خۆشی سارس نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) دروست ده‌بێ و ڤایرۆسه‌كه وا ده‌كات به‌رگریی له‌ش لاوازده‌كات هه‌روه‌ها جگه‌ر و گورچیله دادههڕزێنێ.
به‌هۆی نه‌خۆشیی سارس، ساڵی 2003 نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د كه‌س له‌كیشوه‌ری ئاسیا گیانیان له ده‌ستدا.