Sarmand Hameed
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی شاندی باڵای هەرێم بۆ دانوستان، دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆكانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ و رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ماتیۆ تولەر و كونسوڵی گشتی ئەم وڵاتە لە هەولێر، رۆب واڵەر تاوتوێ كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا، هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان باسکران، هەروەها بارودۆخی پەتای كۆرۆنا گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر هەڵوێستی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک كردهووەتەوە بە تایبەتی بۆ بنكەی سەربازی كەی وەن. لەمبارەیەشەوە راگەیاندووە لە گفتوگۆكانیدا لە بەغدا ئەم باسەی لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵ كردووەتەوە بەمەبەستی هاوكاریكردن و بەشدارییکردنی پێشمەرگە لە بەرقەراركردنی ئارامی و سەقامگیری لەو ناوچانەدا. لە ئێستاشدا هەردوولا تاوتوێی زەمینە و میكانیزم و رێوشوێنی گونجاو بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەكەن.