حەلەب
بەرپرسی راگەیاندنی لیوای تەوحید سەر بەئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای حەلەب رایگەیاند: لەشەڕ و روو بەڕوو بوونەوەیەکی توندا لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپادا، دواجار سوپای سوریا توانیویانە لیوای ٨٠ کۆنترۆڵ بکەن.
ساڵح عەنادانی، بەرپرسی راگەیاندنی لیوای تەوحید بۆ ئاژانسی ئاناۆدڵو گوتی: "لە کاتی شەڕدا ھێزەکانمان توانیویانە ئەفسەرێکی ئێرانی کە لەگەڵ سوپی سوریا سەڕی دەکرد لەگەڵمان دەستگیر بکەن."
ئادانی راشیگەیاند و گوتی: لیوای ٨٠ بارەگاکەی نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبەو سوپای سوریا بەجدی ھەوڵی دەدا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی. بۆیە بە فڕۆکەو چەکی قورس، بەیارمەتی چەکدارانی حزبوڵڵا ھێرشێکی بەربڵاویان کردووەتە سەر."
ئۆپۆزسیۆن ئاشکرایکرد لەو ھێرشانەدا زیاتر لە ٤٠ چەکداریان لێ کوژراوە.