Zana Natık Kerem
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
دۆحە ــ AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی لە دیوانی میری لە شاری دۆحەی پایتەخت پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی (QNA) بڵاوی كردەوە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان قەتەر و عێراق، لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزو پتەوتركردنی ئەو پەیوندییانە تاوتوێ كراون.
هەروەها تەمیم بن حەمەد ئالسانی پەرۆشی قەتەری بۆ یەكێتی عێراق دووپات كردووەتەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ژمارەیەك بابەت كە جێگەی گرنگی و بایەخی هەردوو وڵات بوون گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە بە تایبەتیش دوایین پێشهاتەکانی ناوچەكە.
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی تاتوێكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی هەرێمی بە سەردانێك گەیشتە قەتەر كە چەند رۆژێك دەخایەنێت.