ناوچه‌ی شه‌ره‌فه‌دین - شوان سدیق
لە رۆژی سێیه‌می ئۆپەراسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌گه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش توانیان رێگای نێوان ناوچه‌ی زوممار و شه‌ره‌فه‌دین كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئێزدین ئازاد بكرێت.
ناوچه‌ی شهرهفهندین بۆ چوار مانگه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پارێزگاری لێوە ده‌كرێ ئه‌وان توانیویانه رێگریی له چه‌كدارانی داعش بكه‌ن كه ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ نه‌كه‌ن.
شه‌وی هه‌ینی به‌هاوكاری فڕۆكه‌کانی جه‌نگیی هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان دوای شه‌ڕێكی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ناوچه‌یه‌كی فراوان له سنووری قه‌زای شنگال كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ناوچه‌ی شه‌ره‌فه‌دین كه مه‌زارێكی "پیرۆز"ی ئێزدییه‌كانی تێدایه و ژماره‌یه‌كی زۆریش ماڵ له‌گونده‌كه نیشته‌جێن بۆ چوار مانگه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه رێگرییان له داعش كردووه بێنە سنووره‌كه‌یان.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاسم شه‌شۆ له گوندی شه‌ره‌فه‌دین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ جه‌ژنی ئێمه‌یه توانیومانه به‌رگری له‌ناوچه‌كه‌مان بكه‌ین، بۆ چوار مانگه له دژی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ین خۆشبه‌ختانه داعش تێك شكاون و خه‌ریكی راكردنن".
شه‌شۆ گوتیشی: "داعشی هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، خه‌ڵكی ئێمه چه‌ند مانگێكه هێرشیان کراوەتەسهر به‌ڵام تا ئاستێكی باش به‌رگریمان له‌خۆمان كردووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ره‌فه‌دین، سه‌لماندیان كه دوژمن ناتوانێ ماڵ و حاڵمان داگیر بكات".
له گوندی شه‌ره‌فه‌دین ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه به رووخساری خه‌ڵكه‌كه‌وه دیار بوو ئه‌وان خۆشحاڵ بوون به هاتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌كه‌یان.
له‌گونده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و منداڵ و پیاوی به‌ساڵاچووش ده‌بینران.
گرنگی به‌ستنه‌وه‌ی رێگای ناوچه‌ی شه‌ره‌فه‌دین به ناحیه‌ی زوممار ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه له ته‌نیشتن چیای شنگاله.
بۆچوونه سه‌ر چیای شنگال به رێی ئۆتۆمبێل ماوه‌ته‌وه، سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناحیه‌ی سینوونی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
له‌نێو ئاپۆڕای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ژماره‌یه‌كیش به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی و حزبی له شه‌ره‌فه‌دین ئاماده‌بوون. هه‌ریه‌كه له به‌رپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە زه‌عیم عه‌لی و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانیش لەوێ بوون.
له لێدوانێك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی رایگه‌یاند "ئاستی پێشمه‌رگه خۆشبه‌ختانه به‌رزه، ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی جه‌نگی تیرۆریستانه".
ناوبرا گوتیشی "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال له به‌رنامه‌دایه به‌ڵام له قۆناغی ئێستا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی رێگای زه‌وی بۆ هاتوچۆی پێشمەرگهكان، بۆ به‌هێزكردنی خۆمانه له گوند و شارۆچه‌كه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه".
سه‌باره‌ت به پێویستی سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو هه‌یه جه‌نابی سه‌رۆكیش زۆرجار ئه‌مه‌ی باس كردووه، به‌گشتی سوپاسی هاوپه‌یمانان و ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین هاوكارییان كردووین، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی كه هاتووه، ئامانجه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێ ئه‌سته‌م تر به‌ده‌ستی ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه پێویستی به‌چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه".