اربیل
عه‌لی مه‌حمود رێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه به (ئاژانسی ئه‌نادۆڵی) راگه‌یاند "چوار ساڵه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین، دژ به خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كه‌س گوێمان لێ ناگرێت، بۆیه له‌ئێستادا به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلول به‌ئیمزای 177 كاندیدی په‌رله‌مان فشارێكمان دروستكردوه، بۆئه‌وه‌ی له خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئیمتیاز و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان كه‌مبكرێته‌وه".
ته‌نیا په‌رله‌مانی كوردستان، ئێستا (111) ئه‌ندامه (350) په‌رله‌مانتاری تریش خانه‌نشینن، موچه‌ی په‌رله‌مانتار (8) ملیۆن و (500) هه‌زار دیناره، پاش ته‌واوكردنی كاره‌كانیان به له (%80) موچه‌كانیان، كه ده‌كاته (6) ملیۆن و (500) هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌كرێن.
عه‌لی مه‌حمود وتیشی "791 رێكخراو و كاندیدی په‌رله‌مان و هاوڵاتی كوردستان داوا ده‌كه‌ین، موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و سه‌رجه‌م پله باڵاكان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و پله به‌رزه‌كانی ناو حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه".
ئاواره وسود دزه‌یی، كاندیدی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر حزبی ئایندهی كوردستان به (ئانادۆڵی) راگه‌یاند "خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكومی به‌و موچه‌یه زۆر زۆره و ناعه‌داله‌تیه چونكه موچه‌ی فه‌مانبه‌رێكی ئاسایی ناگاته (600) هه‌زار دینار".
دزه‌یی وتی "ئه‌گه‌ر برۆینه په‌رله‌مان یه‌كه‌م كار‌و پرۆژه‌مان كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه باڵاكانه بۆ دابه‌زینی له %50 موچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی حكومی".
به‌بروای (هه‌نگاو هاشم) رۆژنامه‌نوس و به‌كالۆریۆس له ئابوری، موچه‌و خانه‌نشینی زۆر بۆ پله به‌رزه‌كان و كه‌می موچه و خانه‌نشینی بۆ پله نزمهكانة له كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه كه هاتۆه‌ته ئاراوه.
هه‌نگاو ره‌خنه‌ش له په‌رله‌مانتاران ده‌گرێ و وتیشی "زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چنه په‌رله‌مان مه‌به‌ستیان موچه‌كه‌یه نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل لهكارهكنایاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن".
له‌لای خۆیه‌وه (ئه‌ڤین عومه‌ر) په‌رله‌مانتاری (پ.دك) به (ئاژانسی ئه‌نادۆڵ)ی وت "موچه و ئیمتیازی په‌رله‌مانتاران و پله باڵاكانی هه‌رێم و هاوڵاتیانیش وه‌ك هى به‌غدا وایه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هاورایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌داله‌ت هه‌بێت، له نیوان ئیمتیازی هاوڵاتیان و به‌رپرساندا، (ئه‌ڤین) زیاتر وتیشی "له خولی ئیستای په‌رله‌مان نه‌توانراوه ئه‌و كاره بكرێت، به‌ڵام پێویسته بۆ خولی داهاتووی حكومه‌ت و په‌رله‌مان یاسای خانه‌نشینی و پله وه‌زیفی و زه‌مانی ئیشتيماعی هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانرێ دادپه‌روه‌ری هه‌بێت".