Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆناڵد توسك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا وڵاتێكی ئاڵۆزه به‌ڵام هاوبه‌شێكی متمانه پێكراوه.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی، توسك باسی له‌وه كرد كه توركیا به قۆناغێكی سه‌ختدا تیپه‌ڕیوه و گوتی: "توركیا وڵاتێكی ئاڵۆزه، به‌ڵام متمانه پێكراوترین وڵاتی ناوچه‌كه‌یه و، له ئێستادا رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه؛ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی ده‌بێته‌وه، سنووره نائارامه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا، عێراق و ئێران دایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌ی تێدایه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هاوكاریان له‌گه‌ڵ بكرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته ره‌خنه‌یان لێ بگرین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا كه‌ی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا هه‌ڵده‌گیرێت، توسك گوتی: "هه‌ركاتێک هه‌موو مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ كرد. دانوستانه‌كان تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام به به‌رده‌وامی به‌ره‌وپێشیان ده‌به‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توركیا ده‌بێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا یان نا؟ توسك گوتی: "له حاڵه‌تی ئیستادا نابێت".