Rauf Maltaş
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سه‌ربه‌خۆی سووریا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ: "په‌یه‌ده به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌پێناو كورددا تێده‌كۆشێت گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. رژێم و ئێران و رووسیا، په‌یه‌ده وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنن و بۆ هه‌ركوێ بیانه‌وێت ده‌ینێرن".
ته‌مۆ له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، "كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات ببێته ده‌نگی كوردانی سووریا و ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی كورد له‌ڕێگه‌ی دیموكراسییهتەوه چاره‌سه‌ربكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا هێزه‌كانی رژێم له حه‌سه‌كه، قامیشلۆ و هه‌موو ناوچه‌كانی سووریا بوونیان هه‌یه.
ته‌مۆ گوتی: "ئێستا په‌یه‌ده وه‌ك به‌ڵێنده‌رێك كارده‌كات، كێ زیاتری پێبدات كار بۆ ئه‌و ده‌كات. هه‌ركه‌سێك پاره بدات به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییان كه په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وان فه‌رمان به په‌یه‌ده ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام گه‌نجانی ئێمه ده‌مرن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كوردانی سووریا په‌روه‌رده بكرێن و هۆشیاربكرێنه‌وه".
ته‌مۆ باسی له هۆكاری پێشڕه‌وییه‌كانی په‌یه‌ده كرد له سووریا و گوتی: "رژێمی سووریا ئه‌و هه‌له‌ی به په‌یه‌ده داوه. هه‌موو ناوچه‌كان و عه‌مباره‌كانی چه‌كی بۆ كردنه‌وه. رژێم بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان و هاتوچۆ په‌یه‌ده‌ی به‌كارهێنا. دواتر خه‌ڵكی سڤیل و گرووپه جیاجیاكانی دژی رژێمیان كوشت. له‌به‌رئه‌وه په‌یه‌ده له مه‌یدانه‌كه‌دا ده‌بینرێـت و به چه‌كی رژێم شه‌ڕده‌كات. هه‌ر بۆیه په‌یه‌ده نوێنه‌رایه‌تیی كورد ناكات".
ته‌مۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد په‌یه‌ده له منبج هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا ده‌كات و گه‌نجانی كورد هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
ته‌مۆ گوتی: "په‌یه‌ده به بیانوی ئه‌وه‌ی له‌پێناو كورددا تێده‌كۆشێت گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. رژێم و ئێران و رووسیا، په‌یه‌ده وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنن و بۆ هه‌ركوێ بیانه‌وێت ده‌ینێرن".
ته‌مۆ شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ی له‌و ناوچانه‌ی كوردنشینن تێدا ناژین به گه‌مه‌یه‌ك ناوبرد و جه‌ختی كرده‌وه شه‌ڕكردنی په‌یه‌ده له منبج و ره‌ققە هیچ واتایه‌كی نییه.
ته‌مۆ گوتی: "ئه‌مانه گه‌مه‌ی رووسیا و رژێمن. بۆچی ده‌بێت گه‌نجانی ئێمه له منبج و ره‌ققە بكوژرێن؟".