Ferdi Türkten
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
لەندەن- AA
لووتکەی چوارقۆڵیی لەبارەی سووریاوە بە بەشداریی ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، کۆتاییھات.
کۆبوونەوەکە کەبەشێوەیەکی داخراو و دوور لە چاوی کامێراکان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن، بەڕێوەچوو، ماوەی ٥٠ خولەکی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەکەش، لەکاتی جێھێشتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: "زۆر باش بەڕێوەچوو".
ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، ھەروەھا سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ھاکان فیدان و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون.