ماكرۆن، له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس له بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین وڵاته‌كه‌ی بۆچونی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای لا په‌سه‌نده له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت.
Ramallah
رامه‌ڵڵا - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین وڵاته‌كه‌ی بۆچونی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای لا په‌سه‌نده له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین WAFA، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، مه‌حموود عه‌باس ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌پشت به‌ستن به بنه‌مای بۆچوونی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلییه‌كاندا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام بووه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی دوو رۆژدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه و، بۆچوونی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی پێده‌گه‌یه‌نێت و، هه‌وڵده‌دات زانیاری وه‌ربگرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پلانی ئه‌مریكا چییه بۆ كاره‌كانی ئاشتیی.
هاكات ماكرۆن باسی له گرنگیی هه‌وڵه‌كانی رێككه‌وتن كرد له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌ی فهڵستینیهكانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، ماكرۆن و عه‌باس به‌ڵێنی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ماهه‌نگیاندا له‌پێناو كاره‌كانی ئاشتییدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن