Haydar Karaalp
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
به‌غدا- AA
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در ئاشكرای كرد به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا ده‌كه‌ن كه بریاره ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر سه‌در بڕیاری بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دابوو.
له گوتارێكی ڤیدیۆییدا، سه‌در بڕیاری ره‌وته‌كه‌ی له‌باره‌ی به‌شداریی كردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا ئاشكرا كرد.
موقته‌دا سه‌د باسی له‌وه‌كرد له سه‌ركرده و گرووپه سیاسییه‌كانه‌وه نامه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی "هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافییه‌ت به‌ڕێوه ده‌چن و ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵییان كردووه به‌شداریی تێدا ناكه‌ن"، هه‌ر بۆیه بڕیاری داوه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات.
سه‌در راشیگه‌یاند: "به بڕوا و مكوڕییهكی گه‌وره‌وه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ین" و داوای له لایه‌نگرانیشی كرد، خۆپیشاندانی ملیۆنی پشتیوانیی ساز بكه‌ن.