Heman Husseın Yaseen
16 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەمە، لە پەراوێزی بەشداریکردنییان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی چەند کۆبوونەوەیەک بەجیا لەگەڵ هەریەک لە، گرووپی پەرلەمانتارانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا مارک سەدویل و، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە نیلیس ئانن. ئەنجام دەدات و لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو لە کۆبوونەوەدایە.
رۆژی ١٣/٢/٢٠٢٠ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بەمەبەستی بەشداریکردنیی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ، بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ باس لە قەیرانەکانی ئێستا و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ئاسایش لە جیهاندا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداربووان دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان و هەماهەنگییە سەربازییەکان بەهێزتر بکەن.