بەغدا
لە نێو پەرلەمانی عێراقدا سەرۆكی پەرلەمان سەلیم جبوری لەگەڵ وەزیری ناوخۆ محەمەد سالم غبان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازكرد.
لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا جبووری گوتی: "ناكۆكییەكانی لایەنەکانی سیاسی لەبارەی بوودجە كۆتایی پێ هاتووە و ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لەسەر بوودجە دەدرێت".
سەرۆكی پەرلەمان زیاتر روونكردنەوەی لەسەر چارەسەریی ناكۆكییەكان لەبارەی بوودجەوە دا و رایگەیاند "خاڵەکانی ناكۆكی لەمەڕ رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربووە و بوودجەی هێزی پاسەوانی نیشتمانیش لە نێو یاسای بوودجە دانراوە و ئەمڕۆش دەنگ لەسەر بوودجەی ساڵی 2015 دەدرێت".
جبوری ئاماژەی دا، کاتی دیاریکراو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنە رزگاركراوەكانیان دادەنرێت.
هەروەها وەزیری ناوخۆ محەمەد سالم لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بە دوورخستنەوەی فەرماندەکانی سەربازیی لە نێو دامەزراوەکانی ئەمنی دا و روونیكردەوە، ئامانجی هەنووكە لە دوورخستنەوە و لابردنی فەرماندەکانی ئەمنی، ئەوەیە شێوەیەكی تازە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بێتە ئاوارەوە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا، پرۆژە یاسایی بوودجە دەخاتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.