لەندەن
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ویڵیام ھەیگ کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن، ھەیگ سەبارەت بە دیدارەکە گوتی: "خۆشحاڵین بە پێشوازیکردنی بارزانی لە لەندەن، سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ شانشینی یەکگرتوو بایەخی گرنگی لە رووی پەروەردە و بازرگانی و کلتوورییەوە ھەیە، ھەلێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا."
ھەیگ لە گوتەکانیدا پیرۆزبایی لە بارزانی لەبارەی بەرەو پێشبردنی رەوشی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە کرد و گوتی: "لە دیدارەکانمان باسمان لە ھەڵبژاردن و حکومەتی نوێ و ئەنجامدانی ھەنگاوەکان کرد. پشتیوانیم داوەتە سەرۆکوەزیران و سەرجەم پارتە سیاسییەکان کە بەشداری لە قۆناغەکە بکەن."