Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
مه‌درید - AA
ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی له ئیسپانیا ده‌ژین، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستوور چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له مه‌درید و کونسوڵخانه‌ی توركیا له به‌رشه‌لۆنه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد.
له شاری مه‌درید هه‌زار و 646 و له به‌رشه‌لۆنه هه‌زار و 287 ده‌نگده‌ری تۆماركراو هه‌یه و دوو بنكه‌ی ده‌نگدانیان بۆ ته‌رخانكراوه.
بڕیاره پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له ئیسپانیا تا كاتژمێر 9:00ی شه‌و به‌رده‌وامبێت.
پۆلیسی ئیسپانیاش له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه‌ی توركیا رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.