هەروەها كه‌سایه‌تی ناوداری عه‌له‌وییه‌كانیش خرانه نێو لیستی هه‌ده‌په وه‌ك كاندیدانی په‌رله‌مان، به‌م پێیه‌ش سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ده‌زگای عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌ورووپا، تورگوت ئۆكار له ناوچه‌ی دووه‌می ئیستانبوڵ و سه‌رۆكی ده‌زگای پیر سوڵتان عه‌بدال، موسلیم دۆغان له ناوچه‌ی دووه‌می شاری ئیزمیز وه‌ك پاڵێوراوی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێران.
له پاڵ ئه‌مه‌شدا ته‌نها 14 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له كۆی 29 په‌رله‌مانتار چوونه نێو لیستی پاڵێوراوانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وە په‌رله‌مانتاری شڕنه‌خ حه‌سیب قاپلان، په‌رله‌مانتاری هه‌كاری عادل زۆزانی و ئهسعهج جانان، په‌رله‌مانتاری وان ئایسه‌ل توڵوك و كه‌ماڵ ئاكتاش، نه‌زمی گور، ئۆزدال ئوچار هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵ سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، په‌رله‌مانتاری باتمان ئایله ئه‌كات عه‌تا، به‌نگی یڵدز، په‌رله‌مانتاری موش ده‌میر چه‌لیك، په‌رله‌مانتاری ئاگری خه‌لیل ئاكسۆی، په‌رله‌مانتاری بتلیس حوسامه‌دین زهندهریئۆغلو، په‌رله‌مانتاری قارس مولكییه بیرتانی، په‌رله‌مانتاری ئورفا، ئیبراهیم بینیجی نه‌خرانه نێو لیستی پاڵێوراوانه‌وه.
جێگه‌ی باسه سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، ئیدریس باڵوكان وه‌ك پاڵیوراوی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م له شاری دیاربه‌كر و هه‌روه‌ها په‌روین بوڵدان له ناوچه‌ی سێیهمیشاری ئیستانبوڵ وه‌ك پاڵێوراو دیاری کراون.