هه‌ولێر
بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێ به‌رده‌وام ده‌بن له‌باسكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌و هێزه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات خه‌ریكه سنوور ده‌به‌زێنێ.
سالار عوسمان كاندیدی (پ.د.ك) بۆ AA گوتی " تا ئێستا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا چه‌ند رووداوێكی ناخۆش روویانداوه, ئومێده‌وارین ئه‌و رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامه له به‌زاندنی سنووره‌كان، پارتیش له‌به‌رامبه‌ردا ئیتر بێده‌نگ نابێ".
بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 توانی 25 كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێ، پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌مه‌ن 76 ساڵ خاوه‌ن 30 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێكه له‌دوو حیزبه حوكمڕانه‌كه‌ی كوردستان. له‌م هه‌ڵبژاردنه ململانێی ئه‌م دووهێزه زۆر به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ.
له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕان ته‌ركیزی خستۆسهر دژایه‌تیكردنی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌و ناوهێنانی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكێكی ماوه به‌سه‌رچوو ئه‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستانی نیگه‌ران كردووه‌و به‌سنوور به‌زاندن وه‌سفی ده‌كات.
سالار عوسمان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ئه‌و حیزبه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان گوتی "ئه‌گه‌ر گه‌یشته به‌زاندنی ته‌واوی سنووره‌كان، پارتی به ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ڵگه‌نامه له‌دژ بهرامبهركانمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵگه‌ی وه‌هاشمان هه‌یه له خه‌یاڵی كه‌سدا نییه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگهیاندنهكانیهوه باس له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدانی سامانی گشتی ده‌كات، كه‌چی راگه‌یاندنی پارتی زۆرجار ئه‌وه گرێ ده‌ده‌ن به ئاسایشی وڵاته‌وه.
به‌گوته‌ی سالار عوسمان، پارتی شانازیی به‌وه ده‌كات كه ئاشتی و ئارامی هێناوه‌ته كایه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ به ئۆپۆزسیۆن بڵێن ئه‌گه‌ر دژی ئاشتی و ئاسایشبن پارتیش دژایه‌تیتان ده‌كات.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم لێپرسراوی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی گۆران بۆ AA گوتی "شتێكمان باس نه‌كردووه نه‌بێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدانی سامانی گشتییه گوێ به‌و هه‌ڕه‌شانه ناده‌ین، ئه‌و قسانه‌ی پارتی ترسه له هه‌ڵبژاردن ئه‌م جاره به‌یه‌كجاریی هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕدرێ پارتی و یه‌كێتی زیانمه‌ندی یه‌كه‌من".
سالار عوسمان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌ره‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مهلهفیانكردوه، وه‌ڵامه نه‌ك ترس له‌هه‌ڵبژاردن، ئۆپۆزسیۆنیش ده‌زانێ پارتی نادۆڕێ وحزبی یه‌كه‌می كوردستانن.
به‌گوته‌ی سالار پارتی بهڵگهیوههای لایه لای هیچ حزبێكی دیكه نییه له‌عێراق و كوردستان" له‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا ئێستا پارتی بروای به‌وه‌بووه به‌ڵگه‌كان بپارێزێ، دوای رووخانی به‌عسیش له 2003 خه‌ڵك سه‌رقاڵی شتی دیكه بووه پارتی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت بووهرلهبهغدا.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بایه‌خی ئه‌و قسانه‌ی كهمكردهو ده‌ڵێ با ئه‌وان به‌ڵگه و دۆكیومێنت له‌سه‌ر ئێمه بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وكاته وه‌ڵامیان ده‌بێ.
كه‌مال ره‌ئوف چاودێری سیاسی پێی وایه كێشه‌كانی پارتی و گۆران له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه پارتی ده‌یه‌وی ئه‌و بارودۆخه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش به‌رگریی له گۆڕانكاریی ده‌كات.
كه‌مال گوتی " ئه‌وه‌ی گۆران داوای ده‌كات، په‌یوه‌ندیی بهناڕهزایهتییهوه هه‌یه كه دروستبووه له‌نێو خه‌ڵكدا. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه، ئه‌م حزبه دژایه‌تی سیستمه‌كه بكات، پارتیش هه‌وڵ ده‌دات، وه‌ك خۆی بیهێڵێته‌وه".
news_share_descriptionsubscription_contact

