salih bilici
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2016
پاش پێكدانی چوار رۆژی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ملیشیا شیعه توركمانه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار سه‌عاتی له نێوان هه‌ردوولا و به به‌شداری پارێزگای كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی یه‌كێتی له كه‌ركووك ئاسۆ مامه‌ند، سكرتێری گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در هادی عامری و به‌رپرسی رێكخراوی به‌در له ناوچه‌ی باكوور یڵماز شه‌هباز و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، رێككه‌وتنێك هاته ئاراوه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسیاشی قه‌زاكه به‌رپرسیارێتی ئاسایشی خورماتوو ده‌گرنه ئه‌ستۆ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ندی قه‌زاكه ده‌كشێنه‌وه. هاوكات شوێنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌گۆڕێت كه ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی خورماتوو ده‌پارێزن. له پاڵ ئه‌مه‌دا هێزێكی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنرێت كه پێكه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه روو نه‌داته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌منی شاره‌كه به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه ئه‌مه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. به‌و هۆیه‌وه له‌مه‌ودوا هێزێكی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كان (هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی) له قه‌زاكه پێكده‌هێنرێت. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆر رووداوێك پێكه‌وه له قه‌زاكه كار ده‌كه‌ن".
هاوكات ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، هادی عامری له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌وانه‌ی له‌م قه‌زایه‌دا پشێوی و دووبه‌ره‌كی ده‌نێنه‌وه بێ سزا نامێننه‌وه. قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه سته‌میان لێ کراوە و ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه ده‌وڵه‌ت به شه‌هید دایانده‌نێت. له قه‌زاكه بێجگه له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش هیچ هێزێكی چه‌كداری نابینرێت. كه‌س گومانی نه‌بێت كه ئیتر پێكدادان و توندوتیژی له دووزخورماتوو روو نادات. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر چییه‌ك پێویست بێت ده‌یكه‌ین".