Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
دۆحە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن بەسەردانێكی دیكە لە سعوودیەوە گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.
لە ماوەی دوو رۆژدا ئەمە دووەمجارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی قەتەر بكات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەر بڵاوی كردەوە كە لە كاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دۆحە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەحمەد بن حەسەن حەمادی و هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قەتەر، راین جلیها لە پێشوازی رێكس تیلەرسندا بوون.
لەم سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی دوایین پێشهاتەكانی قەیرانەكە و ئەو هەوڵانەش كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە خراونەتە گەڕ تاوتوێ دەكات.
رۆژی سێشممەی رابردوو رێكس تیلەرسن لە چوارچێوەی گەشتێكدا لە كوێتەوە بە سەردانێك گەیشتە قەتەر و ئەمڕۆ لە سعوودیەوە گەیشتەوە قەتەر.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، بە مەبەستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی قەیرانی كەنداو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن گەشتێكی بۆ كوێت، قەتەر و سعوودیە دەستپێكرد.