Mohammed Baqi Hussein,Mazın Asad
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی توركیاوه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانیی ئێمه ئه‌وه‌یه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی توركیاوه راستگۆیانه‌تر مامه‌ڵه بكات و له كاتێكدا له توركیا نزیكده‌بنه‌وه، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان نه‌بێت، به‌ڵكو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێت و ته‌نها ئه‌و كاتانه گرنگیی توركیا نه‌زانن كه پێویستیان پێیه‌تی، به‌ڵكو هه‌میشه گرنگیی توركیا بزانن".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ماهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی گامبیا، ئۆسیانۆ داربۆی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و رایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك بابه‌تدا كێشه‌یان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه‌دا دیالۆگه‌كانیان به‌رده‌وامه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەوەی وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا چه‌ندین بواری هاوبه‌شی وه‌ك سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئاسایش، بابه‌تی ناوچه‌یی و دووقۆڵی له ئارادایه و گوتی:
"چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە، یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی ئەندامێتیی تورکیاوە راستگۆیانەتر مامەڵە بکات و لە کاتێکدا لە تورکیا نزیکدەبنەوە، تەنھا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان نەبێت، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەندییە ھاوبەشەکاندا بێت و تەنھا ئەو کاتانە گرنگیی تورکیا نەزانن کە پێویستیان پێیەتی، بەڵکو ھەمیشە گرنگیی تورکیا بزانن. دەشێت بۆچوونی جیاوازمان لەسەر پرسەکان ھەبێت. ئێمە لەوبارەیەوە ئامادەین دانیشین و گفتوگۆ بکەین. بێگومان ئێمە زۆر بە راشکاوانە ھەڵوێستی خۆمان نیشان دەدەین. بەرەو روویان دەڵێین و لە پشتیان قسە ناکەین. چاوەڕێی ھەمان دڵسۆزی لە یەکێتی ئەورووپا دەکەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە تێڕوانینی ھاووڵاتییانی تورکیا لە بەرامبەر یەکێتی ئەورووپا بە نەرێنی گۆڕاوە و جەختیشی لەوەش کردەوە کە لەو گۆڕانکارییەدا یەکێتی ئەورووپا رۆڵی ھەبووە و زیاتر گوتیشی: "متمانەی ھاووڵاتییانمان لە پرسی قۆناغی پشتیوانیکردن تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا، بە تایبەتی دوای ھەڵوێستی ھەڵە و لایەنگرانەی یەکێتی ئەورووپا و میوانداریکردن و پێدانی مافی پەنابەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بۆ فەتۆچییەکان و تیرۆریستانی دیکە لە بەرامبەر بە یەکێتی ئەورووپا و ئەو وڵاتانە کەمی کردووە. گشت ئەم بابەتانە لە ٢٥ی مانگ لە کۆبوونەوەیەک لە بڕۆکسل لەگەڵ وەزیری حکوومەت بۆ کاروباری یەکێتی ئەورووپا، عومەر چەلیک پێکەوە دەێهنینە رۆژەڤەوە".