Sangar Hamad Azeez
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
٥١ چەکداری پەکەکە لەسووریا دوای هەڵاتنیان بۆ سنووری هەرێمی کوردستان، خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پێشمەرگەکانی سەربە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا وەرگیراوە، ٥١ چەکداری پەیەدە باڵی پەکەکە لە سووریا لە دوای ئەوەی بڕیاری وازهێنانیان دا لە شارەدێی تەلکۆچەری سەربە حەسەکە بەرەو ناحیەی رەبیعەی سەربە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا بەڕێکەوتن و لەوێ خۆیان رادەستی پێشمەرگەکانی سەربە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کردووە.
راشگەیەنرا، چەکدارەکان لە کاتی خۆ رادەستکردنەوەیان چەکی ئەمریکی بەهێزیان پێ بووە، هەروەها بانگەشەی ئەوەیان کردووە بەهۆی ئەوەی کە قەناعەتیان لادروست بووە پەیەدە نوێنەرایەتی کورد ناکات بڕیاریان داوە لەڕیزی ئەو رێکخراوە وازبهێنن و خۆیان رادەست بکەنەوە.